سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی نوری ئه‌لمالیكی به‌ڵێن ده‌دات به زه‌بری هێز میلیشـیاكان چه‌ك
بكات و هه‌روه‌ها سـوپای ئه‌لمه‌هدی شیعه‌كان و گروپی یاخیبووان و ئه‌لقاعیده له عێراق له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵـوه‌شـێـنێت.
به‌ڕێز ئه‌لمالیكی ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی كۆنفرانسـێـكی ڕۆژنامه‌وانی له به‌غدا ئه‌م به‌ڵێنه‌ی دا. ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق دوابه‌دوای چه‌ندان ڕۆژ له شه‌ڕ و پـێـكدادانی قورسی نێوان هێزه هاوبه‌شـه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی له دژی چه‌كدارانی سه‌ر به موقته‌دا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در له به‌غدای پایته‌خت بوو.
له‌شـكر ده‌ڵێت له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه له ده‌می به‌رپابوونی شه‌ڕه‌كان له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در له به‌غدا به‌لای كه‌م 66 چه‌كداری سوپای ئه‌لمه‌هدی كوژراون.
له لایه‌كی تره‌وه لـێپـرسـراوانی له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێن 5 یاخیبووی گومان لێـكراو كه به‌رگی له‌شـكری عێراقیـیان پـۆشیبوو هێرشـیان كردۆته سه‌ر ماڵی كارمه‌ندێـكی مافه‌كانی مرۆڤ و 2 كه‌سیان كوشتووه و هه‌روه‌ها دووانیشـیان بریندار كردووه.