Accessibility links

هیوا عوسمان ده‌ڵێت شه‌ڕی دژی میلیشیا شیعه‌كان له‌ عێراق پـرۆسه‌ی سـیاسی له‌و وڵاته‌دا به‌ره‌وپـێش بردووه‌


دوابه‌دوای ده‌ستپـێـكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌ له‌شـكریـیه‌كانی حكومه‌تی عێراق له‌دژی میلیشـیا شیعه‌كان له‌ شـاری به‌سـره‌ و ناوچه‌كانی تری وڵاته‌كه‌، گۆڕانكاریـیه‌ك به‌سه‌ر تێڕوانیـنه‌كانی لایه‌نه‌ سوننه‌كاندا هاتووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ حكومه‌ته‌كه‌ی نوری ئه‌لمالیكی.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی سـازكردووه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسـمان به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی عێراقی له‌ ئنسـتـتیوتی ڕۆژنامه‌وانی جه‌نگ و ئاشـتی.

هیوا عوسـمان ڕوودانی ئه‌و گۆڕانكاریـیه‌ پـشـتڕاست ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت ئه‌و لایه‌نه‌ سوننانه‌ی كه‌ پـێشـتر له‌ حكومه‌ت كشـابوونه‌وه‌ ئێسـتا ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕیوه‌ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو ئه‌و حكومه‌ته‌‌. ده‌شڵێت هه‌روه‌ها بۆته‌ مایه‌ی باشـبوونی په‌یوه‌ندیـيه‌كانی نێوان تاریق ئه‌لهاشمی جێـگری سه‌رۆكی عێراق و سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG