باراك ئۆبامای كاندیدی دیموكرات بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له ڕه‌قترین ڕه‌خنه‌گرتنیدا كه هه‌تاكو ئێسـتا گرتبێتی، ده‌ڵێت ئه‌و به لـێدوانه‌كانی قه‌شه‌ی پـێشووی سه‌باره‌ت به ئه‌مریكا زۆر توڕه بووه.
ڕۆژی سێشه‌ممه له سـتانی نۆر‌ث كارۆلاینا سـیناتۆر باراك ئۆباما به په‌یامنێرانی گوت ئه‌و به لێدوانه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ی قه‌شه جێرمایه ڕایت حه‌په‌ساو و تۆڕه و زویر بووه، گوتیشی ئه‌و قسانه‌ی قه‌شه جێرمایه ڕووخێنه‌ره و دوو به‌ره‌كی ده‌نێته‌وه و بۆ هه‌موو ئه‌مریكایـيه‌كانیش ناشرینه.
باراك ئۆباما ده‌ڵێت هیچ پاساوێـك بۆ ئه‌م قسانه‌ی جێرمایه ڕایت نیـيه، له‌وانه كه
ده‌ڵێت حكومه‌تی ئه‌مریكا ڤایرۆسی ئه‌یدزی بۆ كوشـتنی خه‌ڵـكی ڕه‌ش پـێست دروسـتكردووه. هه‌روه‌ها جێرمایه ڕایت ئاماژه‌ی كردووه به‌وه‌ی ڕه‌نگه هێرشه‌كانی 11 ی سێپـته‌مبه‌ری 2001 له تۆڵه‌ی سـیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرابێت.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له واشـنتن سندی سه‌ین و جێم مه‌ڵۆن سه‌رو ڕاپـۆرتیان ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان كاوه كرمانج و به‌ڵێن سـاڵح و هێرۆ زه‌نگه‌نه وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیــیانه‌ی سه‌ره‌وه.