Accessibility links

دادوه‌ر ڕزگار ئه‌مین سه‌باره‌ت به‌ دادگایـیكردنه‌كه‌ی تاریق عه‌زیز ده‌دوێت


ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ به‌غدا دادگایـیكردنی تاریق عه‌زیزی جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حسێن و هه‌روه‌ها حه‌وت كه‌سی تر له‌ سه‌رانی ئه‌و ڕژێمه‌ ده‌سـتیپـێـكرد.

ئه‌م گروپه‌ ڕاپێـچی به‌رده‌می داگاكراون به‌ تاوانی تێوه‌گلانیان له‌ ئیعدامكردنی 42 بازرگان له‌ سـاڵی 1992 دا به‌ بیانووی یاریكردنیان به‌ نرخه‌كانی خۆراك له‌ بازاڕه‌كانی عێراقدا.

سه‌باره‌ت به‌م دادگایـیكردنه‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دادوه‌ر ڕزگار محه‌مه‌د ئه‌مین سازكردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5:53 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG