ڕۆژی سێشه‌ممه گوته‌بێژی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند كه وڵاتانی ئه‌وروپا ڕێـكه‌وتنێـك
له‌گه‌ڵ سـڕبیادا مۆر ده‌كه‌ن سه‌باره‌ت به پـته‌وكردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوانیان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له سـه‌رۆكایه‌تی سلۆڤینیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێت وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا گه‌یشـتوونه‌ته ڕێـكـكه‌وتنێـك به هه‌لومه‌رجی سـنوورداره‌وه، به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه باسی ئه‌و هه‌لومه‌رجانه‌ی نه‌كرد.
ڕۆژی دووشه‌ممه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـڕبیا ڤوك جێرمێچ ئومێدی ده‌ربڕی بۆ مۆركردنی ڕێـكه‌وتنێـك له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی یه‌كێتی ئه‌وروپادا به جۆرێـك بـبێت به مایه‌ی ئه‌ندامێـتی به‌لگراد له‌و یه‌كێـتیـیه‌دا.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا له وڵاتی لۆكسـمبۆرگ كۆبوونه‌وه سـاز ده‌ده‌ن.
له لای خۆیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سـلۆڤینیا ڕایگه‌یاندبوو كه به دوای چاره‌سه‌رێـكدا ده‌گه‌ڕا بۆ ڕازیـكردنی سـڕبیا و ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كه به ئاگاهیـیه‌وه ده‌ڕوانـنه ئه‌ندامێتی سـڕبیا بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
شـایانی باسه به‌لجیكا و هۆڵه‌ندا دانه‌واندنیان نوان له‌و ڕووه‌وه. ئه‌و دوو وڵاته داوای كاری زیاتریان له سـڕبیا ده‌كرد بۆ ده‌سـتگیركردنی گومانبارانی تاوانه‌كانی جه‌نگ ڕادۆڤان كاردیچ و ڕاتكۆ ملادیچ.