تاریق عه‌زیزی جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراقی پـێشـوو ڕۆژی سێشه‌ممه دادگایی ده‌كرێت
له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی په‌یوه‌ندی به له‌سێداره‌دانی 42 بازرگانی عێراقی هه‌یه له سـاڵی 1992 دا.
تاریق عه‌زیز له‌سه‌ر ئاسـتی جیهانی له پاش داگیركردنی كوه‌یت له لایه‌ن عێراق و شه‌ڕی كه‌نداوی 1991 وه‌ك لایه‌نگرێـكی سه‌دام حسێن و ڕه‌خنه‌گرێـكی توندی ئه‌مریكا ناسـرا.
دواتر پله و پایه‌ی به‌رز كرایه‌وه و كرا به جێـگری سه‌رۆك وه‌زیر و زۆر جار له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆڕ و كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تیـيه‌كانی تردا نوێنه‌رایه‌تی عێراقی ده‌كرد.
تاریق عه‌زیز بۆ ماوه‌ی پـێـنج سـاڵه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌رپـرسـیارێتی تاوانێـكی ئاڕاسته بكرێت زیندانی كرابوو، وه ده‌ڵێن له بارێـكی ته‌ندروسـتی خراپدایه. ئێستا دادگایی ده‌كرێت به تاوانی مۆركردنی فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی 42 بازرگان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوایه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یاریـیان به نرخه‌كانی خوراك كردووه.