Accessibility links

ڕه‌حیم ڕه‌شیدی سه‌باره‌ت به‌ كێشـه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران ده‌دوێت


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران گوتی ئه‌و گومانی هه‌یه‌ له‌وه‌ی ئه‌مریكا خۆی له‌ شه‌ڕێـكی دیكه‌وه‌ تێوه‌گلێنێت پاش ئه‌و كێشـانه‌ی له‌ عێراق و ئه‌فغانسـتان ڕووبه‌ڕووی بۆته‌وه‌.

ئه‌م لـێدوانه‌ی محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی دوابه‌دوای ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆكی سـتوونه‌ له‌شـكریـيه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌دمیڕاڵ مایك مۆڵن هات كه‌ گوتبووی ئێران پـشـتیوانی له‌شـكری بۆ میلیشـیاكانی عێراق زیاتر كردووه‌.

له‌سه‌ر ئه‌م ڕاگه‌یاندنانه‌ هاوكارمان كاوه‌ كرمانج گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕه‌حیم ڕه‌شیدی ڕۆژنامه‌وان له‌ فه‌ره‌نسـا سـازكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:46 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG