Accessibility links

تاران ده‌ڵێت به‌هۆی كێشه‌كانی ناو عێراق و ئه‌فغانسـتان ئه‌گه‌ری هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران دووره‌


ئێران ده‌ڵێت هێرشێـكی ئه‌مه‌ریكایی بۆ سه‌ر كۆماری ئیسلامی شیانی لێ ناكرێت چونكه‌ له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا سه‌رقاڵی عێراق و ئه‌فغانسـتانه‌.

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانی محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند ئێران گومانی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا خۆی به‌ كاره‌ساتێـكی نوێوه‌ تێوه‌گلێنێت به‌ گوته‌ی خۆی كه‌ ئه‌مریكیـیه‌كان خۆیان ده‌زانن ئه‌نجامێـكی سه‌ختی له‌ هه‌رێمه‌كه‌ و جیهان لێ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

تێبینی‌یه‌كانی حوسه‌ینی دوای دوو ڕۆژ هات به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنێـكی هێزی ده‌ریایی ئه‌مه‌ریكا كه‌ گوتی كه‌شتیـيه‌كی سه‌ر به‌ كۆنتراكتێـكی له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ڵدابوو به‌رامبه‌ر له‌ دوو كه‌شـتی ده‌ریایی بچوك له‌ كه‌نداوی فارسـدا كه‌ لێـیان نزیـك ده‌بۆوه‌.

ئێران نكوڵی كرد له‌وه‌ی كه‌ كه‌شـتیـيه‌كانی ده‌سـتیان له‌و ڕووداوه‌ی له‌گه‌ڵ كه‌شتیـیه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا هه‌بووبێت.

ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئێران له‌ ئاكامی تێبینی‌یه‌كانی هه‌فته‌ی ڕابردووی سه‌رۆكی سـتوونه‌ له‌شـكریـيه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌دمیڕاڵ مایك مۆڵن و هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ڕۆبه‌رت گه‌یتس هاتووه‌ كه‌ ئێرانیان به‌ زیادكردنی یارمه‌تیـیه‌ سه‌ربازیـیه‌كانیان بۆ میلیشـیاكانی عێراق تاوانباركرد.

XS
SM
MD
LG