Accessibility links

دكتۆر شـێركۆ عه‌باس سه‌باره‌ت به‌ پـرۆسه‌ی ئاشتی نێوان سوریا و ئیسرائیل و ناوه‌كیـیه‌كه‌ی دیمه‌شق ده‌دوێت


به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌وپـێشـبردنی پـرۆسه‌ی ئاشـتی له‌ نێوان سوریا و ئیسرائیل ڕۆژی شه‌ممه‌ سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان گه‌یشـته‌ دیمه‌شق و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و كاربه‌ده‌سـتانی دیكه‌ی باڵای ئه‌و وڵاته‌ كۆبۆوه‌. به‌پـێی ڕاپـۆرته‌كان ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان په‌یامێـكی له‌ ئێهود ئۆڵمه‌رتی سه‌رۆك وه‌زیری ئیسرائیله‌وه‌ گه‌یاندۆته‌ به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د و تیایدا باس له‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌رزایـیه‌كانی جۆلان بۆ سوریا ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ ڕێـكه‌وتنێـكی ئاشـتی له‌ نێوانیان.

هاوكاتیش له‌ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رنامه‌یه‌كی نهێنی ناوه‌كی سوریا ئاشـكرا ده‌كرێت كه‌ كۆریای باكور له‌ سـازكردنی یارمه‌تی داوه‌.

سه‌باره‌ت به‌م دوو بابه‌ته‌ و هه‌روه‌ها كوردی سوریا له‌ كوێی ئه‌م پـێشـهاتانه‌دایه‌ هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر شێركۆ عه‌باس سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نیشـتمانی كوردسـتان له‌ سوریا سـازكردووه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:54 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG