شـاندێـكی ئۆپـۆزیسـیۆنی سوریا گه‌یشتـۆته واشـنتنی پایته‌ختی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكان و له 24 و 25 ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی كۆنگرسـیان كردووه و له‌وێ چاویان به یاسادانه‌رانی ئه‌مریكایی كه‌وتووه.
مه‌روان شه‌ممۆ ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی یه‌كێتی كورد له سوریا كه یه‌كێـكه له ئه‌ندامانی شـانده‌كه سه‌ردانی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكای كرد و سه‌رۆكی به‌شی كوردی فه‌خریـیه دۆسـكی چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامدا.
مه‌روان شه‌ممۆ ده‌ڵێت ئه‌وان له كۆنگرس سه‌باره‌ت به دیموكراسی و مافه‌كانی مرۆڤ و باری نائاسایی له سوریا وتووێـژیان كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:10 خوله‌كه.