له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح
میوانداری ڕۆژنامه‌نووس نه‌به‌ز گۆرانی كردووه له شـاری هه‌ولێر.
ته‌وه‌ری گفتوگۆكه‌یان له‌سه‌ر بواری ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردی بووه له هه‌رێمی كوردسـتان، به تایبه‌تیش له دوای ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی سـاڵی 1991 دا كه ده‌رفه‌تێـكی گونجاو ڕه‌خسـا بۆ هاتنه كایه‌ی زه‌مینه‌یه‌كی نوێی ڕۆژنامه‌وانی.
به‌ڵام ئایا ئه‌و ژینگه نوێـیه بووه هۆكارێـك بۆ دروسـتبوونی ڕۆژنامه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ له هه‌رێمی كوردسـتاندا؟
نه‌به‌ز گۆران ده‌ڵێت ده‌كرێت ئه‌و ژینگه‌یه بكه‌ین به دوو جۆره‌وه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی له سـاڵانی نه‌وه‌ده‌كانی دوای ڕاپه‌ڕین هه‌تا 2000 جۆرێـكی حزبی بووه. دووهه‌میشیان دوای 2000 كه كۆمه‌ڵێـك ڕۆژنامه‌نووسی كورد ڕۆژنامه‌ی ئازاد و سه‌ربه‌خۆیان دامه‌زراند، یه‌كه‌م هه‌نگاویش له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیـیه‌وه ده‌سـتیپـێـكرد.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9:56 خوله‌كه.