Accessibility links

توركیا بۆردومانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی باكوری عێراق ده‌كات


كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری توركیا پـشـتڕاسـتیان كرده‌وه‌ كه‌ هێزه‌كانیان ده‌سـتان كردووه‌ به‌ هێرشـكردنه‌ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی گومان ده‌كرێت بنكه‌ی سه‌رهه‌ڵداوانی كورد بن له‌ باكوری عێراق.

له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت فڕۆكه‌ جه‌نگیـیه‌كانیان و هه‌روه‌ها تۆپـخانه‌كانیشـیان به‌ درێژایی سـنووری وڵاته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌ شه‌وی هه‌ینیـیه‌وه‌ تا ڕۆژی شه‌ممه‌ شوێنه‌كانی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانیان كردۆته‌ ئامانج.

هه‌ردوو په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له‌ هه‌ولێر و سه‌لام باڵایی له‌ دهۆك ڕاپـۆرتیان له‌و باره‌یه‌وه‌ ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتیان بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG