Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت میلیشیا عێراقیـیه‌كان منداڵان بۆ كوشتن و بڕین به‌كارده‌هێنن


لـێپـرسـراوێـكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت میلیشـیاكان له‌ عێراق منداڵان بۆ مه‌به‌سـتی ڕفاندن و كوشـتن و هه‌روه‌ها ته‌نانه‌ت بۆ كاری خۆ ته‌قاندنه‌وه‌ به‌كارده‌هێنن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژی هه‌ینی نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری منداڵان و ناكۆكی چه‌كداری خانم ڕادیكا كۆماراسوامی گوتی ته‌نها له‌ سه‌دا 50 ی منداڵانی ته‌مه‌نی خوێندنی سه‌ره‌تایی ئاماده‌ی خوێندنگا ده‌بن. ناوبراو گوتیشی خوێندكارانی سه‌ره‌تایی كه‌ تا دێت ژماره‌یان ڕوو له‌ زیادبوونه‌ له‌ لایه‌ن گروپی یاخیبووانه‌وه‌ بۆ مه‌به‌سـتی ئه‌نجامدانی مه‌به‌سـته‌كانی یاخیبووان ئاماده‌ ده‌كرێن، وه‌ك خانم ڕادیكا به‌ قوربانیانی بێ ده‌نگی توندوتیژی به‌رده‌وام ناوزه‌دیان ده‌كات.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌شـكری ئه‌مریكایی له‌ عێراق ده‌ڵێت ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی هه‌ینی كه‌ ئاگرێـكی گه‌وره‌ی له‌ لووله‌ نه‌وتێـك له‌ باشوری به‌غدا به‌ردا له‌ ئه‌نجامی كاری تێرۆریسـتی نه‌بووه‌. پـۆلیسی عێراقی سه‌ره‌تا ڕایگه‌یاند ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌هۆی بۆمبێـك بووه‌ و له‌ ئاكامدا 8 كه‌سیش برینداربوون.

ڕۆژی هه‌ینیش موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای شیعه‌ی ڕادیكاڵ داوای له‌ چه‌كدارانی سـوپای ئه‌لمه‌هدی كرد شه‌ڕ له‌ دژی عێراقیـیه‌كان ڕاگرن. موقته‌دا ئه‌لسه‌در گوتیشی بانگه‌شه‌كه‌ی ئه‌م دوایـیه‌ی كه‌ تیایدا داوای به‌رپاكردنی جه‌نگێـكی بێ كۆتایی كردبوو مه‌به‌سـتی له‌ شه‌ڕكردن له‌ دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی بوو نه‌ك حكومه‌تی عێراقی.

سه‌باره‌ت به‌ باری ئاسایشی و هه‌روه‌ها سـیاسی عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا سـروه‌ عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 2:26 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG