نێردراوی سوریا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریكردنی له‌گه‌ڵ ئاژانسی چاودێری ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مه‌ش له‌و ده‌مه‌ی ئه‌و جارێـكی دیكه ئه‌و گوتانه‌ی ئه‌مریكای ڕه‌تكرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كۆریای باكور یارمه‌تی سوریای داوه له سـازكردنی ڕیاكتۆرێـكی ناوه‌كی نهێنی.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا مارگرێت به‌شیر له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه له نیویۆرك له‌و باره‌یه‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی و شـایان پاشـا به كوردی ئاماده‌یان كردووه.
باڵوێزی سوریا به‌شـار جه‌عفه‌ری ڕۆژی هه‌ینی گوتی سوریا هیچ هۆیه‌كی نیـیه كه هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمی و سه‌رۆكه‌كه‌ی محه‌مه‌دی ئه‌لبه‌رادعی ڕابگرێت.
به‌شـار جه‌عفه‌ری: " سوریا هیچ شـتێـكی ناشـارێته‌وه. سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی له‌وێـیه تا شـاهێدی بدات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئێمه ده‌یڵێن ڕاسـتیـیه‌كی ته‌واوه و بۆیه ئێمه له‌و هاوكاریـیه ناترسین."
ڕۆژی هه‌ینی ئه‌لبه‌ردادعی گوتی ئاژانسه‌كه‌ی لێـكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌نگۆكانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌ده‌بات كه ده‌ڵێت كۆریای باكور له دامه‌زراندنی دامه‌زراوێـكی ناوه‌كی یارمه‌تی به سوریا ده‌كات كه له توانای دایه پـلۆتۆنیۆم به‌رهه‌م بێنێت.
واشنتن ده‌ڵێت كه دامه‌زراوه‌كه بۆ ماوه‌ی حه‌وتوو یان مانگان خه‌ریك بوو ده‌ستبه‌كار بكات كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه له 6 ی مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوو بۆمبـباران كرا.
به‌ڵام سه‌رۆكی ئاژانسی نێونه‌ته‌وه‌یی وزه‌ی ئه‌تۆمیش ڕه‌خنه‌ی له واشـنتن گرت كه زووتر سه‌رنجی ئاژانسه‌كه‌ی له‌م زانیاریـیه‌وه بۆ لای خۆی ڕانه‌كێشـاوه. ئه‌لبه‌رادعی ڕه‌خنه‌ی له ئیسرائیلیش گرت كه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هێنانی زۆری یه‌ك لایه‌نه‌ی بۆ بۆمبـبارانكردنی دامه‌زراوه‌كه‌ی سـوریای به‌كارهێناوه و ده‌ڵێت كرداره‌كه پـرۆسه‌ی سه‌لماندنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی لاواز كرد.
سوریا كه په‌یمانی سـازنه‌كردنی چه‌كی ناوه‌كی مۆركردووه له كاتی بۆمبـبارانه‌كه‌دا گوتی كه دامه‌زراوه‌كه‌ی بۆمبـباران كراوه بنیاتێـكی ئاسایی له‌شـكری بووه.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه چه‌ندین وێنه‌ی بڵاوكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پـشتیوانی له ئیدیعاكانی خۆی بكات و ده‌ڵێت حه‌وت مانگ چاوه‌ڕوانی كرد چونكه له‌وه ترسـا سوریا تۆڵه له دژی ئیسرائیل به‌كاربهێنێت و بـبێته هۆی ئه‌وه‌ی شـه‌ڕێـكی گه‌وره‌تر له هه‌رێمه‌كه‌دا سـاز بـبێت.
واشـنتن ده‌ڵێت وێنه‌كانی له نێو دامه‌زراوه‌كه‌ی ناوه‌كی سوریای هه‌ڵیان گرتۆته‌وه پـێش بۆمبـبارانی دامه‌زراوه‌كه بووه و ئه‌وان ده‌شڵێن وێنه‌یه‌كیان كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای سوریای تێدایه كه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوی ناوه‌كی یۆنگبیۆنگی كۆریای باكور به جوانی ده‌دیترێت كه له سوریایه.
به‌شـار جه‌عفه‌ری: " من ده‌توانم گه‌لێـك وێنه‌ی نێوان كاربه‌ده‌سـته سـوریـیه‌كان و كاربه‌ده‌سـته ئه‌مریكیـیه‌كان نیشـان بده‌م، ئایا ئه‌وه ده‌گرێته‌وه كه ئێمه كار له‌گه‌ڵ ئه‌مریكیـیه‌كان ده‌كه‌ین بۆ بونیادكردنی شـتێـك له سوریا؟ پـێویسـته ئێمه زۆر ئاگادار بین و وریا بین سه‌باره‌ت به‌و جۆره قسـانه. له‌م ڕۆژانه‌دا هه‌رچ كه‌سێـك ده‌توانێت هه‌رچ شـتێـك هه‌ڵبه‌سـتێت."
جه‌عفه‌ری گوتی ده‌نگۆكانی ئه‌مریكا به مه‌به‌ستی ڕه‌وا ناسینی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌كه بووه و ڕه‌نگه په‌یوه‌ندی به كێشه‌ی نێوان كۆنه پارێز و نه‌رم ڕێـیه‌كانی نێو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی بوش له مامه‌ڵه‌كردن له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور بووبێت.