Accessibility links

دوو ڕاپـۆرت له‌ هه‌رێمی كوردسـتانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ سـاڵڕۆژی دامه‌زراندنی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا


له‌ 16 هه‌مین سـاڵڕۆژی دامه‌زراندنی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا هه‌ردوو په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی له‌ هه‌ولێر و له‌تیف نێروه‌یی له‌ سـلێمانی ڕاپـۆرتیان سه‌باره‌ت به‌ چه‌ند چاوپـێـكه‌وتنێـكیان به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ناردووه‌.

له‌تیف نێروه‌یی چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان تارا فایه‌ق ئه‌نجامداوه‌‌ و تیایدا خاتوو تارا تێڕوانینه‌كانی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ ڕادیۆكه‌مان ده‌خاته‌ ڕوو و پـیرۆزبایی له‌ ئێمه‌ و هه‌موو گه‌لی كورد به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌كات. ئێمه‌ش زۆر سوپاسی ده‌كه‌ین.

عومه‌ر فه‌رهادیش له‌ هه‌ولێر ڕاوبۆچوونی چه‌ند كه‌سێـكی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئه‌م به‌ڕێزانه‌ن:
عه‌بدول‌حه‌مید زێباری، ڕۆژنامه‌نووس و كارمه‌ند له‌ بواری میدیای عه‌ره‌بی و كوردی.
عیصام جه‌لال، گوێگری هه‌میشه‌یی ڕادیۆكه‌مان.
هاوژین حه‌مه‌ ڕه‌شـید، ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌ندامی گروپی داكۆكیكردن له‌ ڕۆژنامه‌نووسی مێـینه‌.

هه‌روه‌ها پـیرۆزبایی‌شیان لێ‌كردووین. ئێمه‌ش لای خۆمانه‌وه‌ زۆر سوپاسیان ده‌كه‌ین و هیوادارین هه‌میشه‌ جێی ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وان و هه‌موو گوێـگرانی ڕادیۆكه‌مان و هه‌روه‌ها میوانانی ماڵپه‌ره‌كه‌شمان بین.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی هه‌ردوو ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌.

XS
SM
MD
LG