ئه‌مڕۆ 25 ی ئه‌پـریل شـانزه‌هه‌مین سـاڵیادی دامه‌زراندنی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكایه. ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا بۆ ئه‌و كوردانه‌ی له عێراق، ئێران، توركیا، سوریا و به‌شـه‌كانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و قه‌فقاز ده‌ژین ڕۆژانه به‌رنامه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه. به‌شی كوردی به هه‌ردوو زاراوه‌ی سه‌ره‌كی زمانی كوردی كرمانجی و سـۆرانی به‌رنامه‌كانی بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌نگوباس و زانیاری سه‌باره‌ت به‌و ڕووداوانه كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌لی كورد له هه‌موو شـوێنێـكدا هه‌یه بڵاوده‌كاته‌وه.
به‌شی كوردی به‌رنامه‌ی هه‌فتانه‌ی" هه‌له‌و واشـنتنی" هه‌یه كه گوێ‌گران ده‌توانن هه‌ر پـرسـیارێـك بكه‌ن له پاراسـتنی ژینگه‌وه بگره تاكو مافه كه‌لـتوریـیه‌كان و نوێنه‌رایه‌تی دیموكراتیـیانه بۆ كورد. به‌رنامه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌شه‌كانی تری جیهانه‌وه چه‌ندین ته‌له‌فۆنی پـێده‌گات. هه‌ندێ له به‌رنامه‌كان و شـتی زۆرتر له‌سه‌ر هه‌ردوو به‌شی ماڵپه‌ڕی كوردی به‌دی ده‌كرێن:
www.voanews.com/kurdish
www.voanews.com/kurdi
دانیشـتووانی كوردی عێراق ئێسـتاكه ئازادن به كوردی بنووسن و به‌رنامه‌كانیان به زمانی كوردی له‌سه‌ر ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن بڵاوبكه‌نه‌وه. به‌ڵام به‌و شـێوه‌یه له سوریادا نیـیه كه ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن به زمانی كوردی ڕێـگای پـێـنادرێت و به‌كارهێنانی شـتی نووسـراوی كوردی قه‌ده‌غه‌یه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كان له دواترین ڕاپـۆرتیدا سه‌باره‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت له سـاڵی 2007 " ئه‌و كوردانه‌ی له توركیا به ئاشـكرا و یاخود له ڕێـگای ڕامیاریـیه‌وه ناسـنامه‌ی كوردیـیان نیشـان ده‌ده‌ن و یاخود به ئاشـكرا زه‌ماوه‌ند ده‌كه‌ن و كوردی به‌كارده‌هێنن ده‌كه‌ونه به‌ر مه‌ترسی سـانسـۆر، هه‌راسـانكرد و یاخود له ڕێـگای یاسـایـیه‌وه سـزا ده‌درێن." له ئێران حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات له ڕاگرتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی شت به زمانی كوردی و ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆن.
گوێـگرێـكی دێرین له شـاری كه‌ركوك له باكوری عێراق ده‌ڵێت هاوڵاتیـیان ئێسـتاكه ده‌توانن ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چوار كاتژمێر له‌سه‌ر شـه‌پـۆلی FM گوێ له به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا بگرن و چێژ له چـۆنێـتی" باشی به‌رنامه‌كانی" بگرن. ئه‌و ده‌ڵێت ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا ته‌نها سه‌رچاوه‌یانه بۆ ده‌نگوباسی بێ لایه‌ن و ڕاست و" باشترین شـت له باره‌ی به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكاوه ئه‌وه‌یه تێـكه‌ڵاوی هه‌ردوو زاراوه‌ی سـۆرانی و كرمانجیـیه كه گوێ‌گران یارمه‌تی ده‌دات هه‌ردوو زاراوه‌كه فێر بن."
له سـاڵی 1942 له ده‌می تاریكترین ڕۆژانی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌مدا ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا له یه‌كه‌مین ده‌سـتپـێـكردنی بڵاوكردنه‌وه‌یدا وتی" ده‌نگوباسه‌كان له‌وانه‌یه باش و یاخود به‌د بن، به‌ڵام ئێمه ڕاسـتیت پـێ ده‌ڵێن." به‌شی كوردی ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی شـانزه سـاڵه له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیدایه بۆ گوێگرانی زمانی كوردی له عێراق و وڵاتانی تر له ناوچه‌كه‌دا.