Accessibility links

دكتۆر فوئاد حسێن باس له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات


ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یڤد میلیباند سه‌ردانی هه‌رێمی كوردسـتانی كرد و له‌وێ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی باڵای هه‌رێمدا كۆبۆوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ هاوكارمان شــایان پاشـا گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكرد.

دكتۆر فوئاد ده‌ڵێت وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كان و هه‌روه‌ها له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردسـتان مه‌سـعود بارزانی به‌ ڕاشـكاوی گوتوویه‌تی‌ ئه‌وان پـشـتگیری له‌ به‌ندی 140 ی ده‌سـتوری عێراق ده‌كه‌ن، هه‌روه‌هاش پـشـتگیری له‌ دی میستۆرای نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق ده‌كه‌ن له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێـكردنی ئه‌و به‌نده‌ ده‌سـتوریـیه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:33 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG