ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ئۆفیسی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتمانی سه‌ركه‌وتوو بووه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی پـێشـتر له حكومتدا كشـابوونه‌وه وا ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان سـمكۆ عه‌زیز وتووێـژێـكی له‌گه‌ڵ سـتران عه‌بدوڵڵا سه‌رۆكی
ده‌زگای خه‌ندان بۆ به‌خش و وه‌شـاندن سـازكردووه.
سـتران عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت نوری ئه‌لمالیكی به‌و هه‌ڵمه‌ته ئاسایشـیـیه‌ی كه له به‌سره سه‌رپه‌رشتی كرد نیشـانی دا ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرێـكی به‌هێزه و به‌ره‌و ڕووی هه‌ر كه‌س و لایه‌نێـك ده‌وه‌سـتێته‌وه گه‌ر دژایه‌تی حكومه‌ت بكات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شیعه‌ش بن.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:13 خوله‌كه.