Accessibility links

نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت هه‌موو لایه‌نه‌ سـیاسیـیه‌كان جارێـكی تر به‌شـداری له‌ حكومه‌تدا ده‌كه‌نه‌وه‌


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی ده‌ڵێت پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی عێراق سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و گشت لایه‌نه‌ سـیاسیـیه‌كان به‌شـداری له‌ حكومه‌تی عێراقدا ده‌كه‌نه‌وه‌.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ نووسـینگه‌ی به‌ڕێز ئه‌لمالیكی له‌ به‌یانـنامه‌یه‌كدا ئه‌مانه‌ی ڕاگه‌یاند دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌لمالیكی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یڤد میلیباند كه‌ له‌ سه‌ردانێـكی كتوپـڕدا گه‌یشـته‌ به‌غدای پایته‌خت.

به‌ڵام هه‌تا ئێسـتا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی ده‌سـتبه‌جێ له‌ لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ سـیاسیـیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ ڕووی نه‌داوه‌ ئه‌وانه‌ی له‌ حكومه‌ت كشـابوونه‌وه‌.

له‌ مانگی هه‌شـتی ڕابردوودا گه‌وره‌ترین فیدراسـیۆنی سـیاسی عه‌ره‌به‌ سـوننه‌كانی عێراق ناسـراو به‌ به‌ره‌ی ته‌وافوق له‌ حكومه‌تی نوری ئه‌لمالیكی كشـانه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ڵێن له‌ لایه‌ن حكومه‌تی زۆرینه‌ شـیعه‌ی عێراقه‌وه‌ پـشـتگوێ خرابوون. هه‌روه‌ها لایه‌نێـكی شیعه‌ی سه‌ر به‌ مه‌لای شیعه‌ی توندڕه‌و موقته‌دا ئه‌لسه‌در سـاڵێـك له‌مه‌وبه‌ر له‌ حكومه‌تی عێراق كشـایه‌وه‌ چونكه‌ به‌ڕێز ئه‌لمالیكی واده‌یه‌كی دیاریكراوی دانه‌نابوو بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عێراق.

ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رز له‌ زاری گوته‌بێژی به‌ره‌ی ته‌وافوق سه‌لیم ئه‌لجبوری ڕایگه‌یاند كه‌ گڕانه‌وه‌ی پارتیـیه‌كه‌ی بۆ ناو حكومه‌ت زۆر نزیـك بۆته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG