ده‌سه‌ڵاتدارانی زانیاری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڵـگه‌یان پـێشـكه‌ش به
ئه‌ندامانی كۆنگرس كرد سه‌باره‌ت به هاریكاری نێوان كۆریای باكور و سوریا له بواری ناوه‌كیدا.
له‌و باره‌یه‌وه ده‌ینا پـێرینۆی گوته‌بێژی كۆشـكی سـپی گوتی ئه‌م زانیاریـیانه كتوپـڕ نابن بۆ به‌شـداربووانی دانوسـتاندنی شه‌ش لایه‌نی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور. ناوبراو گوتی دوایـیتر ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه زانیاری زیاتر له‌و ڕووه‌وه ده‌خرێته ڕوو.
مایكڵ هایدنی سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی زانیاری ئه‌مریكا CIA له نێو ئه‌و كاربه‌ده‌سـتانه‌دا بوو كه له به‌رده‌م خانه‌ی سـیناتی ئه‌مریكا به‌ڵـگه‌یان خسته ڕوو له‌سه‌ر داواكاری ڕێبه‌رانی كۆنگرس.
له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن كاسـێتێـكی ڤیدیۆ كه له لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌ده‌ست كه‌وتووه نیشـانی ئه‌ندامانی كۆنگرس درا تیایدا كارمه‌ندانی كۆریای باكور له بنكه‌یه‌كی گومان لێـكراوی ناوه‌كی سوریا كار ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها ڤیدیۆكه شـێوازی ئه‌و ده‌زگا ناوه‌كیـیه ده‌رده‌خات كه به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر شـێوازی ده‌زگای یۆنگبیۆنگی كۆریای باكور دروستكراوه. شـایانی باسه له مانگی نۆی ڕابردوودا فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی ئیسرائیل له هێرشـێـكی ئاسـمانیدا ئه‌و ده‌زگایه‌ی سوریایان تێـكشـكاند. به‌ڵام سـوریا ئیسرائیلی به ده‌سـتدرێژكردنه سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی تاوانباركرد.
له لای خۆیه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه باڵوێزی سـوریا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شـار جه‌عفه‌ری ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه و گوتی به هیچ جۆرێـك هاریكاری ناوه‌كی له نێوان كۆریای باكور و سـوریادا نیـیه.
سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گۆڵه‌ست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارانمان موعته‌به‌ر شیروانی و سـمكۆ عه‌زیز به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:55 خوله‌كه.