Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ عێراق و هه‌روه‌ها سـاڵڕۆژی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا

  • به‌شی ئه‌مریكا

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن به‌ شـێوه‌یه‌كی ڕاسـته‌وخۆ پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت‌ به‌ دوایـین پـێشـهاته‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق، له‌وانه‌ كه‌ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ ئۆفیسـی سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكی ڕاگه‌یاندنێـكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیادا هاتووه‌ پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتمانی له‌ وڵاته‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌سـتهێناوه‌ و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه‌ پـێشـتر له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی كشـابوونه‌وه‌ بڕیاریان داوه‌ جارێـكی تر بگه‌ڕێنه‌وه‌.

ئه‌م به‌ره‌وپـێشـچوونانه‌ی عێراق ڕێـكه‌وتی 16 هه‌مین سـاڵڕۆژی دامه‌زراندنی به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكایه‌.

شـازده‌ سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌ 25 ی چواری سـاڵی 1992 دا بۆ یه‌كه‌م جار به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌ستی به‌ په‌خشكردنی به‌رنامه‌كانی خۆی كرد.

به‌شی كوردی به‌ هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ژماره‌یه‌ك له‌ كوردانی دڵسـۆزی ناو وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها چه‌ند كاربه‌ده‌سـتێـكی دڵسـۆز به‌ كوردی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی واشـنتن دامه‌زرا، له‌وانه‌ پـیته‌ر گالبرێـث. ئینجا نامانه‌وێت ئه‌و سـاڵڕۆژه‌ به‌بێ ئاوڕ لێ‌دانه‌وه‌یه‌ك تێـپه‌ڕ بكه‌ین، بۆیه‌ ده‌یكه‌ینه‌ ته‌ورێـكی تری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌.

میوانداری به‌رنامه‌: به‌ڵێن سـاڵح.

میوانی به‌رنامه‌: دكتۆر مه‌حمود عوسـمان سیاسه‌تمه‌داری كورد و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG