توركیا پـشتـڕاستی ئه‌وه‌ی كردووه كه فڕۆكه شـهڕكهرهكانی هێرشـیان كردۆته سه‌ر
سه‌رهه‌ڵـداوه كورده‌كان له باكوری عێراق.
به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری توركیا ڕاینه‌گه‌یاندووه كه كه‌سـێـك به‌هۆی هێرشه‌كه كوژرابێت.
پـێشـتر ئاژانسی هه‌واڵی كوردی فورات ڕایگه‌یاند فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا هێرشـیان كرده سه‌ر ناوچه‌ی خواكورك نزیـك به سـنووری عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و توركیا.
وته‌بێژێـكی پارتی كرێـكارانی كوردسـتانی قه‌ده‌غه‌كراو ناسـراو به په‌كه‌كه ئه‌و هێرشه‌ی پـشـتڕاست كرد.
توركیا په‌كه‌كه تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی باكوری عێراق وه‌ك بنكه‌ی خۆیان به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌نجامدانی هێرش دژ به توركیا. له‌شـكری توركیا تا ئێسـتا چه‌ندین هێرشی ئاسـمانی و به‌لایه‌نی كه‌م هێرشـێـكی زه‌مینی كردۆته ناو عێراق دژ به سه‌رهه‌ڵـداوه‌كان له‌مسـاڵدا.
نزیكه‌ی 25 سـاڵه په‌كه‌كه شه‌ڕ ده‌كه‌ن بۆ ئۆتۆنۆمی له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا كه زۆربه‌ی كوردن به‌هۆی ئه‌و شـهڕانهش تا ئێسـتا زیاتر له 30 هه‌زار كه‌س كوژراون.
توركیا و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی تر په‌كه‌كه به ڕێـكخراوێـكی تێرۆریسـتی له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.