Accessibility links

هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق 4 میلیشـیای ڕاهێنراو له‌ لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ ده‌كوژن


له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ڕایگه‌یاند هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانیان له‌ باكوری عێراق 4 میلیشـیای ڕاهێنراو له‌ لایه‌ن ئێرانیانه‌وه‌ كوشـتووه‌ و 5 كه‌سی دیكه‌یانی ده‌سـتگیركردوون.

له‌شـكر ده‌ڵێت سه‌ربازه‌كان ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌ی ڕاشـیدیـیه‌ هێرشـیان كرده‌ سه‌ر میلیشـیاكان دوای ده‌سـتگیركردنی كه‌سـێـكی گومان لێـكراو به‌ وه‌رگرتنی چه‌ك و یارمه‌تی دارایی له‌ ئێرانه‌وه‌ بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمان.

له‌ توندوتیژیـیه‌كی تریشـدا، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ بازاڕێـك له‌ به‌غدا به‌ لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ 3 كه‌س كوژران و 15 كه‌سی دیكه‌ برینداربوون.

هه‌ر ڕۆژی پـێنجشه‌ممه‌ش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌یڤد میلیباند له‌ گه‌شـتێـكی ناڕاگه‌یه‌ندراو بۆ به‌غدا وتووێـژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق نوری ئه‌لمالیكی ئه‌نجام دا. ورده‌كاری وتووێـژه‌كان تا ئێسـتا ئاشـكرا نه‌بووه‌.

به‌ریتانیا نزیـكه‌ی 4500 سه‌ربازی له‌ عێراقدا هه‌یه‌.

له‌ هه‌واڵێـكی تردا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا سروه‌ عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو له‌ به‌غدا دادگایـیكردنی طاریق عه‌زیزی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراقی سه‌رده‌می پـێشوو و وه‌طبان ئیبراهیم حه‌سه‌نی برای سه‌دام حسێن و عیصام مولا حه‌وێشی به‌رپـرسی پـێشـووی بانكی ناوه‌ندی عێراق ده‌سـتپـێبكات به‌ تۆمه‌تی له‌سێداره‌دانی 42 بازرگانی عێراقی له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێردا له‌ سـاڵی 1992 به‌ بیانووی ئه‌وه‌ی له‌ پـشت به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خۆركادا بوون. ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:33 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG