گۆرانیـبێژی پـۆپی به‌ناوبانگی كۆلۆمبی شـه‌كیرا ڕۆژی سێشه‌ممه چووه كۆنگرس و له‌وێ
داوای كرد خه‌رجی زیاتر په‌سه‌ند بكه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی ناردنی منداڵانی هه‌ژار له جیهاندا بۆ خوێندنگا.
شه‌كیرا كه‌سێـكه كه زۆر به ئاوازه خۆشه‌كانی و سه‌مای سێكسی خۆی و ده‌نگه بێ وێنه‌كه‌ی ناسـراوه، به‌ڵام شـتێـكی زۆر گه‌وره‌تر له مێشـكیدا هه‌یه كه له كۆنگرسـدا به ده‌نگێـكی به‌رز باسی لێوه كرد.
شـه‌كیرای خاوه‌ن خه‌ڵاتی گرامی (Grammy) ئێسـتا وه‌كو سه‌رۆكی ڕێزلێنراوی ڕێـكخراوێـكی داكۆكیكاره به ناوی هه‌ڵمه‌تی جیهانی بۆ په‌روه‌رده. ڕێـكخراوه‌كه‌یان ده‌یه‌وێت خوێندن دابین بكرێت بۆ نزیكه‌ی 300 ملیۆن منداڵ له جیهاندا كه نزیكه‌ی 72 ملیۆن له‌وانه له نێوان ته‌مه‌نی 6 بۆ 12 سـاڵن.
شـه‌كیرا ده‌ڵێت: " من له جیهانێـكی به‌ره‌و ڕسـكانچوو گه‌وره بووم و من به چاوی خۆم بینیم كه منداڵان پاڕاونه‌ته‌وه بۆ خوێندن و من چاوم به هه‌زاران باوان كه‌وتووه كه زۆر پـێویسـتیان به‌وه‌یه منداڵه‌كانیان په‌روه‌رده‌یان بۆ دابین بكرێت به‌ڵام ناتوانن.
شه‌كیرا له‌گه‌ڵ یاسادانه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا له كۆنگرس كۆبۆوه و داوای لێـكردن پـشتیوانی له به‌رنووسی پـێشـنیاركراو بكه‌ن كه به‌پـێی ئه‌وه ده‌بێت وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا 10 ملیار دۆلار به 5 سـاڵ بۆ په‌روه‌رده‌ی جیهانی ته‌رخان بكات.