زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت هاوكارمان جانی دیلان گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر فایه‌ق
گوڵپی سەرۆكى پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان سـازكردووه.
دكتۆر فایه‌ق له پاڵ باسی ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وروپا باسیشی له ئاسـتی ئازادی سـیاسی له هه‌رێمی كوردسـتان كرد و گوتی حكومه‌تی هه‌رێم ڕێگری له به‌رده‌م دروسـتبوونی حزب و ڕێـكخراوی سیاسی‌دا داده‌نێت و ئه‌گه‌ر دروسـتیش بێت ئه‌وا ڕێـگه له چالاكیـیه‌كانیان ده‌گرێت.
بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن به‌رپـرسـانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بتوانین وه‌ڵامێـك بۆ گازنده‌كانی دكتۆر فایه‌ق گوڵپی وه‌ده‌ستمان بكه‌وێت پـێش بڵاوكردنه‌وه‌ی وتووێژه‌كه، بڵاوكردنه‌وه‌كه دواكه‌وت.
به‌ڵام دوای كۆشـش و هه‌وڵـدانێـكی زۆر، كه‌س له به‌رپـرسـانی حكومه‌تی هه‌رێم به لای كه‌م ئه‌وانه‌ی به‌ده‌سـتمان كه‌وتن ئاماده نه‌بوون له‌و باره‌یه‌وه وه‌ڵامان بده‌نه‌وه.
ئینجا داوای لیبووردن ده‌كه‌ین له دكتۆر فایه‌ق گوڵپی بۆ ئه‌و دواخسـتنه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 8:27 خوله‌كه.