حكومه‌تی ئیسرائیلی ده‌سـتی به ناردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ كه‌رتی غه‌ززه كردۆته‌وه،
به‌و جۆره نه‌یهێشت ته‌نها ویستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌لیكتریـك له هه‌رێمی فه‌له‌سـتینیدا له‌كار ڕابوه‌سـتێت.
له‌و باره‌یه‌وه له‌شـكری ئیسرائیلی گوتی ڕۆژی چوارشه‌ممه لووله‌ی گواسـتنه‌وه‌ی سـووته‌مه‌نیـیان به‌رداوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕی یه‌ك ملیۆن لیتر سـووته‌مه‌نی دیزڵ بگاته كه‌رتی غه‌ززه.
به‌هۆی نه‌بوونی سـووته‌مه‌نی كاربه‌ده‌سـتانی وزه‌ی ئه‌لیكتریـك له غه‌ززه هوشـیاری ئه‌ویان دابوو ویسـتگه‌ی ئه‌لیكتریـكی غه‌ززه ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌كار ده‌كه‌وێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حكومه‌تی ئیسرائیلی وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له دژی هێرشی موشـه‌كیـیه‌كانی فه‌له‌سـتینیـیه‌كان بۆ ناو ئیسرائیل هه‌ر بۆیه له‌م مانگه‌دا دوو جار ڕه‌وانه‌كردنی سـووته‌مه‌نی بۆ غه‌ززه ڕاگرت.
سه‌باره‌ت ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و كاره گروپـێـكی مافه‌كانی مرۆڤی ئیسـرائیلی ده‌ڵێت بڕینی سـووته‌مه‌نی له ویسـتگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌لیكتریـك له غه‌ززه كه‌م و كورتی له مێژه‌ی لێـكه‌وتۆته‌وه. ده‌ڵێت هه‌ر به‌و هۆیه‌وه خزمه‌تگوزاری گواسـتنه‌وه له غه‌ززه‌دا ئیفلیج كردووه و هه‌روه‌ها نه‌بوونی ئه‌لیكتریـك و سـووته‌مه‌نی نه‌خۆشـخانه‌كانی له كه‌رتی غه‌ززه ناچار كردووه ماوه‌ی كاركردنیان كه‌م بكه‌نه‌وه.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له ئۆرشه‌لیم ڕۆبه‌رت بێرگه‌ر ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوكارمان شوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌ی كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:31 خوله‌كه.