له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانیان شه‌وی سێشه‌ممه 15 میلیشـیایان له
گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌دری زۆرینه شیعه‌نشین له به‌غدا كوشـتووه واته له‌و ناوچه‌یه‌ی له لایه‌ن چه‌كدارانی سـوپای ئه‌لمه‌هدی سه‌ر به موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای توندڕه‌وی شیعه كۆنتڕۆڵ كراوه.
به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ئه‌مریكایی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت له‌و شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌ی كه له دره‌نگانێـكی ڕۆژی سێشه‌ممه‌دا له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در ده‌سـتیـپـێـكرد هێزی پیاده و ئاسـمانی به‌شـداریـیان تیادا كردووه. له یه‌كێـك له ڕووداوه‌كانی هێرشـه‌كه‌دا له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت هێزه‌كانیان موشـه‌كیان ناوه به ئۆتۆمبیلێـكه‌وه كه سه‌رگه‌رمی گواسـتنه‌وه‌ی موشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بووه له گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در له به‌غدا.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكایی نكوڵی له هه‌بوونی هاوڵاتیـیانی سڤیل له ده‌می ڕووداوه‌كه‌دا كرد.
به‌ڵام ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی ئه‌سۆشێتد پـرێس ده‌ڵێت به لایه‌نی كه‌م هه‌شت هاوڵاتی سڤیل له هێرشه‌كه‌دا كوژراون.
له باكوری عێراقیش به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لكێنراو به ماشـێـنێـكه‌وه له نزیـك ته‌لاری پارێزگای شـاری موسـڵ سه‌ربازێـكی عێراقی كوژراوه و چواریش بریندار بوون.
سه‌باره‌ت توندوتیژی و ته‌قینه‌وه‌كانی شـاری موسـڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران له‌و شـاره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2 خوله‌كه.