به مه‌به‌ستی چۆنێتی هاوكاریكردنی عێراق له ڕووی دیپـلۆماسی و ئابوریـیه‌وه ڕۆژی
سێشه‌ممه كۆنفرانسـێـكی یه‌ك ڕۆژی له كوه‌یت بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق و وڵاته زلهێزه‌كانی جیهان به‌ڕێوه‌چوو.
هۆشـیار زێباری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت تا ئێسـتا ئه‌مه گه‌وره‌ترین كۆنفرانسی وڵاتانی دراوسێ بووه كه بۆ عێراق بـبه‌سترێت. گوتیشی نزیكه‌ی 29 وڵات و ڕێـكخراوی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمی تیایدا به‌شـداریـیان كردبوو.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:15 خوله‌كه.