دكتۆر سه‌لیم عه‌بدوڵـڵا ده‌مڕاستی به‌ره‌ی ته‌وافوق له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت گفتوگۆكانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یان له‌سه‌ر ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ره‌كه‌یان نیـیه بۆ ناو حكومه‌ت چونكه ئه‌وه‌یان مه‌سه‌له‌یه‌كه هێشتا یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه به‌و باره‌ی بڕیاردرابێت له‌سه‌ر گڕانه‌وه‌كه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی دانوسـتاندنی له‌سه‌ر ده‌كرێت ورده‌كاری پـرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌كه‌یه، له‌وانه ده‌سـتنیشـانكردنی ناوی وه‌زیره‌كان و پـۆسـتی وه‌زاره‌ته‌كانیان و دڵنیابوونیش له‌و متمانانه‌ی نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیر داونی تا به‌ره‌ی ته‌وافوق ببێته هاوبه‌شـێـك و به‌شـدارێـكی ڕاسـته‌قینه و كاریگه‌ر له حكومه‌تدا ئه‌گه‌ر بڕیاری یه‌كلایـیكه‌ره‌وه درا بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو حكومه‌ت.
به‌ڵێن سـاڵح ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی دكتۆر سه‌لیم ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4:27 خوله‌كه.