Accessibility links

نوری ئه‌لمالیكی به‌ره‌و كوه‌یت به‌ڕێكه‌وت


په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سروه‌ عه‌بدولواحد له‌ شـاری به‌غداوه‌ ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و تیایدا ده‌ڵێت بۆ به‌شـداریكردن له‌ كۆنگره‌ی وڵاتانی دراوسێی عێراق نوری ئه‌لمالیكی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌ره‌و كوه‌یت به‌ڕێـكه‌وت.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی به‌غداش ده‌ڵێت شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌ گه‌ڕه‌كی سه‌در هێشـتا به‌رده‌وامه‌ و 2 گولـله‌ خومپاره‌ش كه‌وتۆته‌ گه‌ڕه‌كی كازمیـیه‌ و له‌ ئه‌نجامدا 2 كه‌س كوژراون و 14 كه‌سی تریش برینداربوون.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:51 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG