Accessibility links

كۆنده‌لیزا ڕایس داوا له‌ وڵاتانی عه‌ره‌ب ده‌كاته‌وه‌ پـشتـیوانی خۆیان بۆ عێراق زیاد بكه‌ن


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كۆنده‌لیزا ڕایس له‌ وڵاتانی عه‌ره‌بی داوای كردووه‌ له‌ فره‌تركردنه‌وه‌ی پـشتیوانی دیپـلۆماسی و ئابوری بۆ عێراق.

ڕایس داخوازیـیه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حره‌ین كردووه‌ له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دیپـلۆماته‌ باڵاكان له‌ وڵاتانی كه‌نداوی فارسه‌وه‌.

ڕایس له‌ سه‌ردانێـكی سێ ڕۆژه‌دایه‌ بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. ئه‌و پاشـان سه‌ردانی كوه‌یت ده‌كات كه‌ له‌وێدا كاربه‌ده‌سـتان له‌ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهانه‌وه‌، له‌ نێوانیان ئه‌ندامانی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و گروپی هه‌شتی وڵاتانی پـیشه‌سـازی و عێراق و وڵاتانی تری عه‌ره‌بی له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ كۆده‌بنه‌وه‌ بۆ كۆنفرانســێـك سه‌باره‌ت به‌ ئاینده‌ی عێراق.

ئه‌وانه‌ی له‌ كۆنفرانسه‌كه‌دا به‌شـداری ده‌كه‌ن وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕاگه‌یاندنێـكی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ عێراق په‌سه‌ند بكه‌ن.

له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی داوایان له‌ وڵاتانی عه‌ره‌ب كردووه‌ قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق خۆش بن. هه‌روه‌ها داوایان له‌ وڵاتانی تر كردووه‌ نووسـینگه‌ دیپـلۆماسـیـیه‌كانیان له‌ به‌غدای پاته‌ختی عێراق بكه‌نه‌وه‌.

ژماره‌یه‌كی زۆری وڵاتان به‌هۆی ڕه‌وشی ناله‌باری ئاسایشـیـیه‌وه‌ نه‌یانویسـتووه‌ باڵوێزخانه‌كانیان له‌ به‌غدا بكه‌نه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG