ئێران ڕۆژێـك به‌ر له سه‌ردانی كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای ناوه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ
تاران گوته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیای ڕه‌تكرده‌وه كه ده‌ڵێن هه‌وڵی گه‌شه‌كردنی چه‌كی ناوه‌كی داوه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئیدیعاكانی كه‌وا ئێران كار به‌ره‌و به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی ده‌كات ڕاست نیـیه.
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت بڕیاره جێـگری سه‌رۆكیان ئۆڵی هینۆنین ڕۆژی دووشه‌ممه وتووێـژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـته ئێرانیـیه‌كان بكات.
وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هینۆنین باس له‌و مه‌سه‌له‌یه بكات كه‌وا ئێران به نهێنی خه‌ریكی بونیادنانی چه‌كی ناوه‌كیـیه.
ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێوده‌وڵه‌تی گوتبووی هێشـتا ناتوانرێت سـروشـتی پـرۆگرامی ناوه‌كی تارانی بۆ ئاشـكرا بێت.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سێ جۆر ئابڵۆقه‌یان به‌سه‌ر تاران‌دا سه‌پاند له ئاكامی شـكستی هێنانی له ڕاگرتنی چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنكردنی یۆرانیۆم.