وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس سـتایشی ڕێبه‌رانی سوننه و شیعه و كوردی
عێراقی كرد له‌سه‌ر هاوكاریكردنیان پـێـكه‌وه له پـرۆسه‌ی سـیاسیدا، هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند كه‌وا توندوتیژی له ناوچه شیعه‌كانی به‌غدادا له ماوه چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا زیادی كردووه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ده‌می سه‌ردانه ناكاوه‌كه‌ی بۆ به‌غدا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی به‌ره‌وپـێشـچوونێـكی به‌رچاو له یه‌ك ڕیزی سـیاسی له عێراقدا به‌دیهاتووه و هه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌كه له هه‌موو كاتێـكی دیكه باشـتر پـێـكه‌وه كار ده‌كه‌ن.
كۆنده‌لیزا ڕایس له میانه‌ی وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـته باڵاكانی عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیر نوری ئه‌لمالیكیشدا وتووێـژ ده‌كات به‌ر له‌وه‌ی بۆ چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كی دیپـلۆماسی به‌ره‌و به‌حره‌ین و كوه‌یت به‌ڕێ بكه‌وێت.
هاوكات له‌شـكری ئه‌مریكا ڕاده‌گه‌یه‌نێت توندوتیژی له گه‌ڕه‌كی سه‌دری به‌غدا زیادی كردووه كه قه‌ڵای به‌هێزی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌دره.
ده‌مڕاسـتێـكی له‌شـكری ئه‌مریكا كۆلۆنێـل ستیڤن ستۆڤه‌ر ده‌ڵێت هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سه‌خترین شه‌ڕدا له ماوه‌ی ئه‌م دوو هه‌فته‌یه شه‌وی شه‌ممه 20 چه‌كداریان كوشـتووه.
سه‌باره‌ت به‌م سه‌ردانه‌ی كۆنده‌لیزا ڕایس بۆ به‌غدا و هه‌واڵه‌كانی تری عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سروه عه‌بدولواحد له به‌غداوه ڕاپـۆرتی ناردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 1:49 خوله‌كه.