كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له وڵاتانی عه‌ره‌ب كرد زیاتر یارمه‌تی
حكومه‌تی عێراق بده‌ن له به‌رامبه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ باشـكردنی باری ئاسایش.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆنده‌لیزا ڕایس داوای پـشـتیوانی زیاتری دیپـلۆماسی و ئابوری هه‌رێمی بۆ عێراق كرد له میانه‌ی وه‌سـتانێـكی كورتدا له ئیرله‌ندا له سه‌ره‌ڕێی به‌ره‌و كۆبوونه‌وه دیپـلۆماسـیـيه‌كانی له كوه‌یت و به‌حره‌ین سه‌باره‌ت به ئاینده‌ی عێراق.
شـایانی باسه كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكایی ده‌ستخۆشـیان له سه‌رۆك ه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی كرد پاش ئه‌وه‌ی مانگی ڕابردوو فه‌رمانی به سه‌ركوتكردنی میلتانه‌كانی شـاری به‌سره دا كه قه‌ڵایه‌كی به‌هێزی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در بوو.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش موقته‌دا ئه‌لسه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی كرد به‌وه‌ی فه‌رمان به به‌رپاكردنی شه‌ڕێـكی كراوه له دژی حكومه‌تی عێراقی ده‌دات ئه‌گه‌ربێت و هێرشـه‌كان بۆ سه‌ر لایه‌نگرانی ڕانه‌گیرێت.
له توندوتیژیـيه‌كانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی عێراقدا، پـۆلیس ده‌ڵێت له‌سه‌ر شـاڕێـیه‌ك له باكوری شـاری باقوبه له ناوه‌ندی عێراق كۆمه‌ڵێـك چه‌كدار به لایه‌نی كه‌م 4 كه‌سـیان ڕفاندووه كه دووانیان خوێندكاری زانكۆن.