به‌بۆنه‌ی هاتنی 110 هه‌مین سـاڵیادی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ری له كوردسـتان به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ وتۆره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ته‌رخان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م یاده و پـیاداچوونه‌وه‌یه‌ك به باری ئه‌مڕۆی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا ده‌كه‌ین.
به چاو خشـاندنه‌وه‌یه‌ك به باری ڕۆژنامه‌وانی له هه‌ر وڵاتێـكدا ده‌توانرێت ئاسـتی ئازادیـیه‌كانی ڕاده‌ربڕین له‌و وڵاته‌دا یان له‌و كۆمه‌ڵـگایه‌دا ده‌سـتنیشـان بكرێت كه له جاڕنامه‌ی جیهانی مافه‌كانی مرۆڤدا به‌ندی 19 ی بۆ ته‌رخان كراوه.
وه‌نه‌بێت ته‌نها هه‌ر خوێندنه‌وه‌ی ئازادیـیه‌كانی ڕاده‌ربڕینی لێوه بكرێت به‌ڵكو بۆ نمونه ده‌شـتوانین ڕاده‌ی پـێـشكه‌وتنی زمان و به‌كارهێنانه‌كانی زمانی نه‌ته‌وه‌یه‌كیشی لێوه بزانین یانیش ڕه‌وشی ئه‌و گوتاره جیاجیانه‌ی له ناو ئه‌و كۆمه‌ڵـگایه‌دا كارده‌كه‌ن.
بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح له به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ وتۆره‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری خانمی ڕۆژنامه‌نووس ڕاوێژ عوبێدی كردووه.
ڕاوێژ عوبێد ده‌ڵێت ڕاسـته ڕۆژنامه‌ی ئه‌هلی له هه‌رێمی كوردسـتاندا هه‌یه كه ئه‌و چوارچێوه و بازنه‌یه‌ی كاری تیادا ده‌كه‌ن تۆزێـك له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه حزبیه‌كاندا جیاوازی هه‌یه، به‌ڵام وه‌كو ئه‌وه‌ی پـێی بگوترێت سه‌ربه‌خۆ نـیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 11:42 خوله‌كه.