Accessibility links

هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما به‌ر له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌نسلڤانیا بێ وچان خه‌ریكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنن


سیناتۆره‌كانی دیموكراتی ڕكه‌به‌ر بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆك كۆماری خاتوون هێله‌ری كلنتن و باراك ئۆباما له‌ ئیاله‌تی په‌نسلڤانیادا ڕكه‌به‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، پـێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ بێت كه‌ كاتێـكی گرنگ بۆ بژاره‌كانه‌.

هه‌ردوو بژاره‌ له‌ سه‌رانسه‌ری ئیاله‌ته‌كه‌ ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ كۆبوونه‌وه‌ی به‌رفراوان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن.

سیناتۆر كلنتن هیوای زۆری به‌ ئیاله‌تی په‌نسلڤانیادا هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها هه‌وڵیش ده‌دات ئه‌و ئیاله‌ته‌ هه‌روا ڕابگرێت كه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری له‌ مانگی یازده‌ی سـاڵدا یارمه‌تیده‌ری سه‌ره‌كی ئه‌وی ده‌بێت.

ئێسـتا خاتوون كلنتن له‌ ڕاوه‌رگرتنه‌كانی گشـتی له‌و ئیاله‌ته‌دا له‌ پـێش باراك ئۆبامایه‌، ئه‌گه‌ر چی ڕاوه‌رگرتنه‌كانی گشـتی نیشـان ده‌ده‌ن له‌م حه‌وتووانه‌ی دوایـیدا ڕاده‌ی پـشـتیوانی ئه‌و كه‌م ده‌بێته‌وه‌.

ئۆباما له‌ ژماره‌ی شـانداكان له‌ سه‌رانسه‌ری وڵات له‌ پـێش خاتوون كلینتنه‌ كه‌ ئه‌و شـانده‌یانه‌ بژاره‌ی دیموكراته‌كان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی پارتی دیموكراتدا له‌ مانگی هه‌شت له‌ ئیاله‌تی كه‌لۆرادۆدا هه‌ڵیده‌بژێرن.

سه‌باره‌ت به‌م هه‌ڵـبژاردنه‌ به‌رایـیانه‌ی دیموكراته‌كان له‌ ئیاله‌تی په‌نسلڤانیا په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم مه‌ڵۆن له‌ واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه‌ و هاوكارمان شـایان ڕه‌شید به‌ كوردی ئاماده‌ی كردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG