ڕێبه‌رانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كۆریای باشور سۆزیان داوه كه هه‌روا فشـار
بۆ كۆریای باكور بهێنن تا پـرۆگرامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی به ته‌واوه‌تی ئاشـكرا ده‌كات.
جۆرج بوش سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا ڕۆژی شه‌ممه دوای ته‌واوكردنی دووهه‌مین ڕۆژی وتووێـژی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری كۆریای باشور لی میونگ باك له كه‌مپ ده‌یڤد بۆ په‌یامنێران دووا.
سه‌رۆك بوش گوتی كۆریای باكور ده‌بێت زانیاری ته‌واو و جێگای باوه‌ڕ سه‌باره‌ت به مه‌به‌سته ناوه‌كیـیه‌كانی دابین بكات. به‌ڕێز لیش گوتی ئه‌و باوه‌ڕی وایه ئه‌وه كارێـكی سه‌خت ده‌بێت، به‌ڵام كارێـك نیـیه كه جێبه‌جێ نه‌كرێت، ئه‌ویش كۆریای باكور ده‌ست له پـرۆگرامی ناوه‌كیـیه‌كه‌ی هه‌ڵبگرێت.
هه‌روه‌ها سـه‌رۆك بوش پشتگه‌رمی كۆنگرسی ئه‌مریكای كرد كه ئه‌مسـاڵ په‌سه‌ندی ڕێـكه‌وتنێـكی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ كۆریای باشور بكه‌ن. به‌ڕێز بوش ڕێـكه‌وتنه‌كه‌ی به كاری سه‌ره‌كی بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌كه‌ی خۆی زانی.
واشـنتن و سیئۆل ڕێـكه‌وتنێـكی بازرگانی ئازادیان مانگی شه‌شی سـاڵی ڕابردوو مۆركردووه كه هێشـتا له لایه‌ن قانوندانه‌رانی هه‌ردوو وڵاته‌وه په‌سه‌ند نه‌كراوه.