Accessibility links

هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی ده‌ست به‌سه‌ر گه‌ڕه‌كێـكی ژێر كۆنتڕۆڵی میلیتانه‌كان له‌ به‌سره‌ ده‌گرن


فه‌رمانده‌ی له‌شـكری عێراقی ده‌ڵێت ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌ك له‌ شـاری به‌سـره‌دا گرتووه‌ كه‌ پـێشتر له‌لایه‌ن میلیشـیا ئیسلامیـیه‌كانه‌وه‌ كۆنتڕۆڵ كرابوو.

له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌رپـرسـانی له‌شـكری ده‌ڵێن هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی ڕۆژی شه‌ممه‌ كۆنتڕۆڵی ناوچه‌ی حه‌یـیانیـیه‌یان كرد، ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی پـێشـتر قه‌ڵای چه‌كدارانی سـوپای ئه‌لمه‌هدی سه‌ر به‌ موقته‌دا ئه‌لسه‌دری مه‌لای شیعه‌ی ڕادیكاڵ بوو.

هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ ده‌مێكی زووی ڕۆژی شه‌ممه‌دا هێرشـێـكی به‌هێزیان كرده‌ سه‌ر ناوچه‌كه‌ و تا ئێسـتا ئاماری زیانی گیانی له‌به‌ر ده‌سـتدا نیـیه‌. هێزه‌ هاوبه‌شـه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی له‌ مانگی ڕابردووه‌وه‌ ده‌سـتیان به‌ گرتنه‌به‌ری ڕێوشـوێنی توند ئامێز له‌ دژی میلیشـیاكان له‌ شـاری به‌سـره‌ كرد.

هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه‌ شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌ نێوان سـوپای عێراقی و چه‌كدارانی سـوپای ئه‌لمه‌هدی له‌ شـاری ناصریـیه‌ی باشوری عێراق به‌رپابوو.

ئه‌وه‌ی شـایانی باسه‌ ڕۆژی هه‌ینی له‌ ئه‌نجامی خولێـكی نوێی شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌ گه‌ڕه‌كی ئه‌لسه‌در له‌ به‌غدای پایته‌خت له‌ نێوان هێزه‌كانی عێراقی به‌ پاڵپـشـتی هێزی ئه‌مریكایی له‌ دژی میلیشـیاكانی ناوچه‌كه‌ به‌لای كه‌م 7 كه‌س كوژران.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵـگیرسـاندنه‌وه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادان له‌ نێوان میلیشیاكانی سوپای ئه‌لمه‌هدی و سوپای عێراقی له‌ شـاری به‌سـره‌ و ناوچه‌كانی تری عێراق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ شـاری به‌غدا سـروه‌ عه‌بدولواحد ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 1:29 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG