پاپا بێنێدكت ده‌ڵێت ئه‌ركی سه‌رشـانی هه‌موو وڵاتانه پارێزگاری له خه‌ڵـكی بكه‌ن له
پـێشـێـلكاریـیه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و قه‌یرانه مرۆیـیه‌كان.
ڕۆژی هه‌ینی پاپا به كۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی گوت ئه‌گه‌ر وڵاتان نه‌توانن زامنی پاراستنی ئه‌م مافانه بكه‌ن ده‌بێت كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌پـێی یاسا و ڕێسـاكانی په‌یماننامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و به‌ڵـگه‌نامه نێونه‌ته‌ویـیه‌كانی تر ڕۆڵی خۆی بـبینێت.
پاپا گوتیشی باشـكردنی مافه‌كانی مرۆڤ كاریگه‌رترین سـتراتیجیـیه‌ته بۆ زیادكردنی ئاسایش و نه‌هێشـتنی جیاوازی له نێوان وڵاتان و كۆمه‌ڵـگاكاندا.
پاپای ته‌مه‌ن 81 سـاڵ به‌نیازه سه‌ردانی كه‌نیشتێـكی جوله‌كه‌كان له نیویۆرك بكات و هه‌روه‌ها له نوێژێـكی گشـتیدا له كڵێسـایه‌كی كاثۆلیك به‌شداری بكات كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت نزیكه‌ی 250 ڕێبه‌رانی كلێسـاكانی پـرۆتسـتانت و ئارثۆدۆكس و كاثۆلیـك له‌وێ ئاماده‌بن.
سه‌باره‌ت به وتاره‌كه‌ی پاپا له كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌وێ مارگرێت به‌شـیر ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و شـوان سه‌عید به كوردی ئاماده‌یان كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.