Accessibility links

حسێن عه‌لی كه‌مال ده‌ڵێت به‌ هیچ شـێوه‌یه‌ك حكومه‌تی عێراق نوێژی هه‌ینی له‌ به‌سره‌ قه‌ده‌غه‌ نه‌كردووه‌


حسێن عه‌لی كه‌مال جێـگری وه‌زیری ناوخۆی عێراق بۆ كاروباری ئیسـتخبارات له‌ گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان شوان سه‌عید ده‌ڵێت حكومه‌تی عێراق به‌ هیچ شـێوه‌یه‌ك بڕیاری نه‌داوه‌ نوێژی هه‌ینی له‌ شـاری به‌سره‌ و یان له‌ هه‌ر شوێنێـكی تر قه‌ده‌غه‌ بكرێت، ته‌نها بڕیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و باڵه‌خانه‌نه‌ی به‌ ده‌سـت پارت و لایه‌نه‌ سـیاسـیـیه‌كانه‌وه‌یه‌ ده‌بێت چۆڵ بكرێت و بدرێته‌وه‌ ده‌ست حكومه‌تی عێراق.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG