هێزه‌كانی عێراق چوارده‌وری ئۆفیسی به‌سره‌ی لایه‌نگرانی مه‌لای توندڕه‌وی شیعه
موقته‌دا ئه‌لسه‌دریان گرتووه و ڕێـگه‌یان لێـگرتوون نوێژی ڕۆژی هه‌ینی بكه‌ن.
ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ژه‌نه‌ڕاڵ عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف گوتی ئامانج له‌و ئۆپه‌راسـیۆنه ته‌نها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئۆفیسانه‌یه كه به شێوه‌یه‌كی ناڕه‌وا له لایه‌ن كۆمه‌ڵه سـیاسـیـیه‌كانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
لایه‌نگرانی سه‌در ده‌ڵێن مۆڵه‌تی 48 كاتژمێریان پـێدراوه باڵه‌خانه‌كان چۆڵ بكه‌ن.
هیچ ڕاپـۆرتێـك ده‌موده‌ست سه‌باره‌ت به هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕ له نێوان هێزه‌كانی عێراق و لایه‌نگرانی سه‌در نه‌دراوه.
ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه دوابه‌دوای نزیكه‌ی مانگیـك دێت له‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی فه‌رمانی به سه‌ركوتكردنی میلیشیاكانی له‌شـكری مه‌هدی دا له شـاری به‌سـره، ئه‌وه‌ی بووه مایه‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی شه‌ڕ و پـێـكدادانی توند له باشوری عێراق و به‌غدای پایته‌خت.