Accessibility links

باراك ئۆباما و هێله‌ری كلنتن به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كای په‌نسلڤانیا دواییـن مشـتومڕی خۆیان ئه‌نجامدا


شه‌وی چوارشه‌ممه‌ هه‌ردوو كاندیدی دیموكراته‌كان سیناتۆر باراك ئۆباما و سیناتۆر هێله‌ری كلنتن ته‌نها داكۆكیان له‌ خۆیان كرد له‌ میانه‌ی مشـتومڕێـكیاندا كه‌ كه‌ناڵی ABC News ‌ له‌ سه‌نته‌ری ده‌سـتوری نیشـتمانیـیه‌وه‌ له‌ سـتانی فیلادلفیا به‌خشی ده‌كرد. ئه‌مه‌ به‌ دوایـین چاوپـێـكه‌وتنیان داده‌نرێت به‌ر له‌وه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سـتانی په‌نسلڤانیا ئه‌نجام بدرێت.

جێم مه‌ڵۆن په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه‌ ئاماده‌كردووه‌ و هاوكارانمان شـایان پاشـا و كاوه‌ كرمانج و ناسـكه‌ زاده‌ وه‌ریانگێڕاوه‌ته‌ سه‌ر كوردی و ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی وه‌رگێڕاوی ڕاپـۆرته‌كه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:13 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG