ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراو له نێوان ژماره‌یه‌ك له كاربه‌ده‌سـتانی وڵاتانی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسـایش و ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا له شـاری شه‌نگهای چین به‌سـترا، ئه‌ویش به مه‌به‌سـتی گه‌یشتن به ڕێـكه‌وتنێـك له‌سه‌ر چۆنێتی پـێشـكه‌شكردنی یارمه‌تی هانده‌ر به ئێران تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر مێزه‌كانی دانوسـتاندنی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی.
پاش كۆبوونه‌وه‌كه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین هێ یافێی گوتی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ناوه‌رۆكی سه‌ره‌كی پـلانه‌كه ڕێـكه‌وتوون، به‌ڵام هه‌ندێ گیروگرفت ماوه ده‌بێت له‌به‌رچاو بگێرێت. گوتیشی بڕیاریان داوه له هه‌وڵه دیـپـلۆماتیـیه‌كانیاندا به‌رده‌وام بن.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا حیجاب شیكه‌ره‌وه‌ی كاروباری سـیاسی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئێران سـازكردووه.
عه‌بدوڵـڵا حیجاب ده‌ڵێت بێـگومان له‌به‌ر جیاوازی به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی زلهێز شـتێـكی سه‌رسوڕهێنه‌ر نیـیه وتووێـژه‌كانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران ئه‌نجامی نه‌بێت.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:21 خوله‌كه.