Accessibility links

وتووێـژه‌كانی نێوان وڵاتانی زلهێزی جیهان له‌سه‌ر ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران به‌ ئه‌نجام نه‌گیشـتووه‌


كاربه‌ده‌سـتێـكی چین ده‌ڵێت هێزه‌كانی جیهان نه‌گه‌یشـتنه‌ ڕێـكه‌وتنێـك له‌ كاتی وتووێـژه‌كان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا ڕاده‌ی كۆمه‌كی پـێشـنیازكراو زیادبكرێت تا ئێران ڕازی بكه‌ن ده‌ست له‌ پـرۆگرامی مشـتومڕ له‌سه‌ری ناوه‌كی هه‌ڵـگرێت.

چوارشه‌ممه‌ له‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ی شـه‌نگهای یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین گوتی شـانده‌كان ڕێكه‌وتن به‌رده‌وامبن له‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی تاران بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر مێزی وتووێژان. هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و ئاماده‌ نه‌بوو ورده‌كاری سه‌باره‌ت به‌ به‌رنامه‌ پـێشـنیازكراوه‌كه‌یان بدات كه‌وا له‌سه‌ری كار ده‌كه‌ن یانیش سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری ناكۆكیـیه‌كان.

نوێنه‌رانی پـێـنج وڵاتانی ئه‌ندام له‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له‌ ئاسـتی جێـگری وه‌زیر له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئه‌ڵمان و یه‌كێتی ئه‌وروپایی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌شـداربوون.

ئه‌مریكا، فه‌ره‌نسـا، بریتانیا و ئه‌ڵمان و یه‌كێتی ئه‌وروپایی له‌وه‌ نیگه‌رانن كه‌ ئێران به‌ نهێنی خه‌ریكی سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه‌، وه‌ ئه‌وان ده‌ڵێن هه‌وڵیان داوه‌ گه‌مارۆی توندتر له‌ دژی تاران داسه‌پێنن، هه‌رچی ڕوسـیا و چینه‌ كه‌ په‌یوه‌ندی به‌هێزی ئابوریان له‌گه‌ڵ تارانه‌ دوودڵیـیان نیشـانداوه‌ بۆ پـشتیوانیكردن له‌و كاره‌.

XS
SM
MD
LG