له‌شـكری توركیا ده‌ڵێت فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانیان هێرشـیان كردۆته سه‌ر كۆمه‌ڵـێـك له
چه‌كدارانی په‌كه‌كه له باكوری عێراق له‌و ده‌مه‌ی هه‌وڵیان ده‌دا سـنووری توركیا بـبه‌زێنن و دزه بكه‌نه ناو خاكی توركیاوه.
له به‌یانـنامه‌یه‌كی ڕاگه‌یه‌ندراوی له‌شـكریدا ڕۆژی چوارشه‌ممه ئاماژه به‌وه ده‌دات هێرشه ئاسـمانیـیه‌كه‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی فڕۆكه جه‌نگیـیه‌كانی توركیا هه‌وڵی چه‌كداره كورده‌كانی بۆ په‌ڕینه‌وه‌یانی تێـكدا. به‌ڵام به‌یانـنامه‌كه باس له كوژرانی هیچ چه‌كدارێـك له ئاكامی په‌لاماره ئاسـمانیـیه‌كه ناكات.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌كه ده‌شڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه له میانه‌ی شه‌ڕ و پـێـكدادانی هێزه‌كانی توركی له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له دوو ناوچه‌ی هه‌رێمی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی توركیا به لایه‌نی كه‌م یه‌ك چه‌كدار كوژراوه و هه‌روه‌ها ده‌سـتگێراوه به‌سه‌ر كه‌ره‌سـته‌ی دروسـتكردنی بۆمبیشـدا.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه حكومه‌تی توركیا و چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردسـتان به به‌كارهێنانی باكوری عێراق وه‌ك بنكه‌ی خۆیان بۆ هێرشـكردنه سه‌ر توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات.
هه‌تا ئێسـتاش سـوپای توركیا چه‌ندان هێرشـی ئاسـمانی بۆ سه‌ر بنكه‌كانیان له باكوری عێراق ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها بۆ لێدانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ش سـنووری باكوری عێراقی به‌زاندووه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هه‌ردوو په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌لیل كایه له دیاربه‌كر و یه‌حیا به‌رزنجی له سلێمانی ڕاپـۆرتیان ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتان بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه.