ڕۆژی سێشه‌ممه جێـكری سه‌رۆكی له‌شـكری ئێران ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د ڕزا ئاشـتیـیانی
ڕایگه‌یاند كه‌وا وڵاته‌كه‌ی ئیسرائیل له‌ناوده‌بات ئه‌گه‌ربێت و هێرش بكاته سه‌ر كۆماری ئیسلامی.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئێران ده‌ڵێن ژه‌نه‌ڕاڵ محه‌مه‌د ڕزا ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كردووه پاش ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو وه‌زیری ژێرخانی ئیسرائیل بنیامین بێن ئێلعازه‌ر ئێرانی ئاگادار كردۆته‌وه له‌وه‌ی هه‌ر هێرشێـكی ئێرانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌بێته مایه‌ی وێرانبوونی وڵاتی ئێران.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌وان ته‌ها حه‌سه‌نیان سـازكردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:35 خوله‌كه.