بڕیاره سه‌رۆك بوش ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـكدا له كۆشـكی سـپی به ته‌قاندنی
21 گولـله وه‌ك ڕێزلێنان پـێشـوازی له پاپا بێنێدكت بكات.
پـێشـبینی ده‌كرێت 9 هه‌زار میوان له كۆشـكی سـپی به بۆنه‌ی كوژاندنه‌وه‌ی 81 مۆمی ته‌مه‌نی پاپا به‌خێرهاتن و پـیرۆزبایی له پاپا بكه‌ن. ئه‌م جۆره ڕێوڕه‌سـمه شـكۆمه‌نده به ده‌گمه‌ن بۆ میوانێـكی ناودار سـازده‌درێت و ئه‌مه‌ش دووهه‌مین سه‌ردانی پاپای كاثۆلیكه بۆ كۆشـكی سـپـی ئه‌مریكایی.
دوای كۆتایی هاتنی ڕێوڕه‌سـمه‌كه سه‌رۆك بوش و پاپا بێنێدكت له ئۆفیسی هێلـكه شـێوازی كۆشـكی سـپی ده‌ست به وتووێـژكردنی فه‌رمی ده‌كه‌ن.
پاپا بێنێدكت گوتوویه‌تی ئه‌و به‌نیازه وتووێـژ له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌ی كۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوشـدا بكات. له‌و باره‌یه‌وه پاپا ده‌ڵێت كێشـه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی خێزان هه‌ره گرنگترین لایه‌نی مه‌سه‌له‌كه‌یه و هه‌روه‌ها كارێـكی مه‌ترسـیداره بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵ و ڕه‌وشت و پـێـكهاته‌ی مرۆڤی ناوزه‌دكرد.
پاپا بێنێدكت له دره‌نگانێـكی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا بڕیاره وتارێـك پـێـشكه‌ش به 300 قه‌شه‌ی ئه‌مریكایی له كڵێسـای كاثۆلیك له واشـنتن بكات.