Accessibility links

مامۆسـتا یاسین مه‌لا ڕه‌ئووف باس له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بێنێدكت بۆ ئه‌مریكا ده‌كات


سه‌باره‌ت به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بێنێدكتی شـازده‌ بۆ وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌رنامه‌ی كاری له‌م گه‌شـته‌دا هاوكارمان شـایان پاشـا گفتوگۆیه‌كی كردووه‌ له‌گه‌ڵ مامۆسـتا یاسین مه‌لا ڕه‌ئووف ڕاگری كۆلێژی كوردسـتان بۆ پـێـگه‌یاندنی ئیمام و خه‌تیب له‌ شـاری سلێمانی.

مامۆسـتا یاسین ده‌ڵێت ئه‌م سـه‌ردانه‌ی پاپا بێنێدكت په‌یامێـكه‌ بۆ هه‌موو دونیا و بۆ گه‌ره‌ترین زلهێزی جیهان كه‌ چاره‌سه‌ری توندتیژی و تێرۆر مه‌رج نیـیه‌ هه‌ر به‌ چه‌ك و توندوتیژی و تێرۆر بكرێت به‌ڵـكو ڕه‌نگه‌ به‌ لێبوورده‌یی و به‌ لێ خۆشـبوون و به‌ له‌یه‌كتر حاڵیبوونیش ده‌كرێت.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه‌ بن له‌ ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG