ڕۆژی دووشه‌ممه په‌رله‌مانی عێراق بڕیارێـكی په‌سه‌ندكرد كه شـاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی به
جینۆسـاید ناسـاند.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شیروانی له‌و باره‌یه‌وه وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر نوری تاڵه‌بانی پـرۆفیسـۆری یاسـا و ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردسـتان سـازكرد.
دكتۆر نوری ده‌ڵێت پـێویسـته داوا له ده‌وڵه‌تی عێراق بكرێت جگه له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و دروسـتكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ئه‌و ناوچانه‌ی زیانیان پـێـگه‌یشـتووه داوای لێبووردنیش له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان و سه‌رجه‌م خه‌ڵـكی كوردسـتان بكات چونكه ئه‌م حكومه‌ته میراتگری حكومه‌ته‌كانی پـێشـووی عێراقه.
ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:31 خوله‌كه.