سه‌رۆك وه‌زیری هه‌ڵبژێراوی ئیتالیا سیلڤیۆ بـرلسـكۆنی به‌ڵێنی داوه به‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنه
به‌هێزه‌كه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌كاربهێنێت بۆ فشـارخسـتنه سه‌ر ئه‌نجامدانی ژماره‌یه‌ك له ڕیفۆرمسـازی و داڕشـتنی نه‌خشه‌كان تا كێشـه‌ی هێڵی ئاسـمانی نیشـتیمانی ئیتالیا چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌ڕێز برلسـكۆنی له گوته‌یه‌كیدا ڕۆژی سێشه‌ممه ئه‌و قسـانه‌ی ڕاگه‌یاند، دوابه‌دوای چه‌ند سـه‌عاتێـك له ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه ناڕه‌سـمیـیه‌كانی كه ڕوونی ده‌كاته‌وه هاوپه‌یامانی ناوه‌ندی ڕاست 168 كورسـیان له سینات بردۆته‌وه كه 10 كورسی له‌وه‌ی پـێویسـته بۆ زۆرینه زیاترێـكه.
ملیاردێری 71 سـاڵان ته‌مه‌ن خۆی بۆ خولی سێهه‌مینی سه‌رۆك وه‌زیران ئاماده ده‌كات و به‌ڵێنی داوه حكومه‌ته‌كه‌ی هه‌موو توانای بخاته گه‌ڕ تا مه‌سه‌له‌ی ئیفلاسـكردنی هێڵی ئاسـمانی ئه‌لیتالیا چاره‌سه‌ر بكات.